حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵا، ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵا لوبنان، هه‌ڕه‌شه‌ی له ئیسرائیل كرد و راگه‌یاند، قوڵایی ناو ئیسرائیل بۆردومان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كانی دووباره بكاته‌وه.
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا له گردبوونه‌وه‌یه‌كی عاشووردا له باشووری به‌یروت گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا باسی له‌وه كرد، ئه‌و هێرشه‌ی كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، حزبوڵڵا بۆسه‌ر باكووری ئیسرائیل ئه‌نجامیدا له وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌ی سوپای ئیسرائیل‌دا بوو كه به‌هۆیه‌وه دوو چه‌كداری حزبوڵڵای له سووریا كوژران.
ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵا لوبنان، حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا گوتی: "هێرشه‌كه له خاكی ٤٨وه (ناو هێڵی سه‌وز) واتای گه‌وره‌ترین هێڵی سوور به‌درێژه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو له خاكی ١٩٨٤دا كه دوێنێ هێزی به‌رگری ئیسلامی شكاندیی".
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ئه‌وه‌شی گوت "ئیتر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێلی سوورمان نه‌ماوه".
ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵا لوبنان به‌شێكی قسه‌كانی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد و گوتی: "ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژی بكه‌ن، ئه‌وا قوڵایی ناو ئیسرائیل ده‌بێته ئامانجمان و بۆردومانی ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ش هاوكێشه‌كه‌یه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.