سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی كارنامه‌ی حكومه‌ت بانگهێشتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت.
مه‌جید ئهلوهئلی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی سائیرون كه موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ئاشكرای كرد به‌م نزیكانه عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌هۆی لاوازی كاره‌كانی حكومه‌ت بانگهێشتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت و یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌كان بۆ راستكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی حكومه‌ت له دانیشتنێكی ئاشكرای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وتیشی، ده‌مانه‌وێ ئه‌وه‌ی كه له حكومه‌ت رووده‌دات به خه‌ڵك رابگه‌یه‌نین و ئاگاداری دۆخه‌كه بن، ئاشكراشی كرد دانیشتنه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه راسته‌وخۆ گوێبیستی سه‌رۆك وه‌زیران بین له‌باره‌ی لاوازبوونی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی حكومه‌ت له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا.
مه‌جید ئهلوهئلی ئاشكراشی كرد، داوای بانگهێشتكردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌شێوه‌ی فه‌رمی دراوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڵام تا ئێستا رێككه‌وتێكی دیاریكراو بۆ دانیشتنه‌كه ده‌ستنیشان نه‌كراوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.