ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی، ئه‌حمه‌د ئه‌بو غیت به‌سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا كه له میانیدا چۆنیه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ناوچه‌ی كه‌نداو، هه‌روه‌ها هێرشه‌كانی ئه‌م دواییانه بۆسه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق تاوتوێ ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق راگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی، ئه‌حمه‌د ئه‌بو غیت گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و له لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، محه‌مه‌د حه‌كیم پێشوازی كراوه.
پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، محه‌مه‌د حه‌كیم رایگه‌یاندبوو هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب له باره‌گای كۆمكاری عه‌ره‌بی له قاهیره به‌سه‌رۆكایه‌تی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه تیایدا چه‌ند رۆژه‌ڤێك تاوتوێ ده‌كرێت له‌وانه پێشهاته‌كانی ناوچه‌ی عه‌ره‌بی، چۆنیه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی له ناوچه‌ی كه‌نداو، هه‌روه‌ها هێرشه‌كانی ئه‌م دواییانه بۆسه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.