جۆناسان به‌ته‌مه‌نترین ئاژه‌ڵى سه‌ر رووى زه‌وییه و له ساڵى 2019 دا بوو به 187 ساڵ، جوناسان پێنج ساڵ پێش ئاهه‌نگى پاشاگه‌ردانى شاژن ڤیكتۆریا، له وڵاتى به‌ریتانیا له ساڵى 1832 له دایك بووه، ئه‌م كیسهله ته‌نها یه‌ك ساڵ له به‌ته‌مه‌نترین ئاژه‌ڵ بچوكتره كه له‌سه‌ر زه‌وى ژیابێت كه ئه‌ویش به هه‌مان شێوه كیسه‌ڵێكى دیكه بوو به ناوى توى مالیلا كه بۆ ماوه‌ى 188 ساڵ ژیا.
كیسه‌ڵه‌كه خێزانى شاهنشاى مه‌مله‌كه‌تى تۆنگا له نێوان ساڵانى 1777 تا 1965 خاوه‌ندارێتیان كردبوو كه له‌لایه‌ن كابتنى گه‌ڕیده‌ى به‌ریتانى جێیمز كووك له ماوه‌ى سێهه‌مین و كۆتا كه‌شتى بۆ ده‌ریای هێمن كه له ساڵى 1776 بۆ 1780 ئه‌نجامى دابوو كه به دیاری پێیان درا.
ئه‌م كیسه‌ڵه له ته‌مه‌نى ژیانیدا به هه‌ردوو جه‌نگى جیهاندا ژیاوه و شۆرشى به‌لشه‌فى رووسى و حه‌وت شاهه‌نشاى سه‌ر ته‌ختى به‌ریتانیا ژیاوه و 39 سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی به‌رێكردووه، جۆناسانى كیسه‌ڵ هه‌روه‌ها پێش ده‌ركردنى یه‌كه‌م پوولى نامه‌ى پۆسته به ناوى پێنى بلاك له ساڵى 1840 له ژیاندا بووه و بنیات نانى یه‌كه‌م هه‌وربڕ ( دروستكراوى بیناى زۆر به‌رز ) له ساڵى 1885 و كۆتایى بورجى ئیڤڵ له ساڵى 1887 كه به‌رزترین پێكهاته‌ى ئاسنه له پاریسى پایته‌ختى فه‌ره‌نسا، به درێژایى ژیانى هه‌موو ئه‌و رووداوه مێژوویانه‌ى به‌رێكردووه.
جۆناسان به‌ته‌مه‌نترین گیانله‌به‌رى سه‌ر زه‌وى سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه له سیشیلی زه‌ریاى هیندى له دایك بووه به‌ڵام ئێستا له ساڵى 1882ـه‌وه نیشته‌جێى دوورگه‌ى ساینت هێلانه‌یه له باشوورى زه‌ریاى ئه‌تله‌سیه.
كاتێك جۆناسان بردرا بۆ دوورگه‌ى سانت هێلانه ته‌مه‌نێكى ته‌واوى هه‌بوو هه‌روه‌ك به‌ڵگه‌كان باسى لێوه‌ده‌كه‌ن و تۆماركراون ئه‌و كاته ته‌مه‌نى 50 ساڵ بووه، جۆناسان به دیارى درایه حاكمدارى هه‌رێمى دوورگه ده‌ریاكانه‌وه، ویلیه‌م گرێى ویلسهن له نووسینگه‌كه‌ى له ساڵنى (1890-1897) له شوێنى نیشته‌جێبوونى حاكم ویلیه‌م له‌و كاته‌وه ژیاوه.
دوورگه‌ى ساینت هێلانه زیاتر به‌وه ده‌ناسرێت كه كۆتایى حه‌سانه‌وه‌ى ناپلیۆن پۆنابهرت بووه كاتێك كه دوورخرایه‌وه بۆ ئه‌و دوورگه‌یه دواى دۆڕ‌انى له جه‌نگى وۆته‌رلوو له ساڵى 1815، ناپلیۆنى ئیمپڕاتۆر و جۆناسانى كیسه‌ڵ هه‌رگیز یه‌كتریان نه‌بینیوه هه‌رچه‌نده له هه‌مان دوورگه ژیاون چونكه كاتێك كیسهڵهكهیان بۆ دوورگه‌كه هێنابوو له ساڵى 1882، ناپلیۆن 61 ساڵ به‌سه‌ر مردنى پێپهریبوو كه له ساڵى 1821 كۆچى دوایی كردووه.
ئه‌و شوێنه‌ى كه جۆناسان لێی ده‌ژیت شوێنێكى یه‌كجار خۆشه و به سه‌وزایى داپۆشراوه و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له ئێستادا ئه‌و كیسه‌ڵه ساڵانى ئاسایى ته‌مه‌نى ژیاوه و ئه‌و جۆره كیسه‌ڵانه مه‌زه‌نده ده‌كرێت 150 ساڵ بژیت به‌ڵام جۆناسان ته‌ندروستى باشه و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ژیانى نییه.
جۆوى هۆلینز پزیشكى ئاژه‌ڵان كه به‌رپرسه له‌سه‌ر ته‌ندروستى جۆناسان ده‌ڵێت : به‌ته‌مه‌نترین كیسه‌ڵى جیهان له ڕاستیدا ئێستا به‌هۆى ئاوى سپییه‌وه كوێره و هه‌ستى بۆنكردنی نه‌ماوه به‌ڵام بیستنى زۆر باشه و به بانگردنى ناوى ده‌زانێت و حه‌زى به یارى تێنسه كاتێك گوێبیستى یارى تێنس ده‌بێت له یاریگا یارى ده‌ستپێده‌كرێت، ئه‌و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى 187 ساڵه هه‌وه‌سى جووتبونى باشه و له ئێستادا ته‌نهاش نییه به‌ڵكو له‌گه‌ڵ سێ كیسه‌ڵى دیكه به ناوه‌كانى دهێڤید، ئێما و فرێد له كۆشكێكى خۆش ده‌ژین كه له ساڵانى 1791-1792 بنیاد نراوه.
جۆوى هۆلینز پزیشك و ئاگادارى جۆناسانه، هه‌روه‌ها گوتى هه‌رچه‌نده ئه‌و رۆژێك دێت و ده‌مرێت و ئێمه‌ش پلانمان داناوه بۆ پێش وه‌ختى مه‌رگى كه وه‌ك بۆ هه‌ر ناودارێك پێشتر كراوه، به‌ڵام هیوا ده‌خوازم ئه‌و كاره نه‌چێته جێبه‌جێكارى كه ته‌مه‌نى 187 ساڵه له ئیستادا، چونكه ئه‌و ته‌مه‌نى 150 ساڵى تێپه‌ڕاندووه كه واى بۆ ده‌ستیشان كرابوو هه‌ر ئه‌وه‌نده بژیت.
هۆلینز ئه‌وه‌شى باس كردووه كه جۆناسان ئاژه‌ڵێكى هه‌ستیار و رووخۆشه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی 187 ساڵه هێشتا هه‌وه‌سى جووتبونى هه‌یه و زۆر جار ده‌بینرێت كه جووت ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئیما و فرێدى هاوڕێی.
جۆناسانى كیسه‌ڵ حه‌ز به تێكه‌ڵى مرۆڤ ده‌كات و كاتێك بانگى ناوى ده‌كه‌م بۆ خواردن پێدان یه‌كسه‌ر به رووما دێت و له نێو هه‌ڵبژارده‌ى خوراكهكاندا حه‌زى به خواردنى خاس و خیار و مۆز سێ‌و ده‌كات و هه‌ستى بیستنى باشه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه بینینى له ده‌ست داوه و ئه‌و له‌لاى خه‌ڵكى دوورگه‌كه‌وه خۆشه‌ویسته و گه‌شتیارانى دوورگه‌كه سه‌ردانى ده‌كه‌ن.
وێنه‌یه‌كى جۆناسان كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 1882-1886 له دوورگه‌ى ساینت هێلانه گیراوه دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م له گه‌یشتنى جۆناسان بۆ دوورگه‌كه جۆناسانى كیسه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌ستى چه‌په.

جۆوى هۆلینز پزیشكى ئاژه‌ڵان ماوه‌یه‌كى زۆره به‌رپرسه و چاودێرى له ته‌ندروستى جۆناسان ده‌كات

جۆناسان له‌و كێڵگه‌یه‌ی كه لێی ده‌ژیت له پێش خانووى نیشته‌جێبوونى پارێزگارى دوورگه‌كه‌یه

جۆناسان له‌گه‌ڵ ماكسینا یۆن كه هاووڵاتییه‌كى دوورگه‌ى ساینت هێلانه كۆپیه‌كى رۆژنامه‌ى پاسه‌وانى به‌ده‌سته‌وه‌یه له 21ى شوباتى 2019

جۆناسان له نێو هه‌ڵبژارده خواردنه‌كان حه‌ز به خاس و خیار و مۆز سێ‌و ده‌كات

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.