به‌یانی ئه‌مڕۆ 3 شه‌ممه له گه‌ڕه‌كی ئازادی شاری كه‌ركوك خه‌زور و زاوایه‌ك له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێته ده‌مه‌قاڵیان و دوای ده‌مه‌قاڵییه‌كه زاواكه 3 فیشه‌ك ده‌نێت به خه‌زوریه‌وه و به سه‌ختی برینداری ده‌كات.
له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه په‌یامنێرێری كوردستان تیڤی پێی ڕاگه‌یاندین كه له نزیك مزگه‌وتی شه‌هیدان، له گه‌ڕه‌كی ئازادی شاری كه‌ركوك شه‌ڕ له نێوان زاوا‌و خه‌زورێك ڕووده‌دات، له ئاكامدا زاواكه كه ناوی " دلێر ئه‌كره‌م كه‌ریم"ه، سێ فیشه‌ك له خه‌زووره‌كه‌ی كه ناوی " تاریق مه‌حه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم" ه ده‌دات و به سه‌ختی برینداری ده‌كات.
ڕاشیگه‌یاند: له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌و ماڵه‌وه له نزیك مزگه‌وتی شه‌هید ئه‌مین له گه‌ڕه‌كی په‌نجا عه‌لی فیشه‌كێك ده‌نێت به‌سه‌ری خۆیه‌وه و خۆشی بریندار ده‌كات.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: له ئێستادا هه‌ردووكیان له نه‌خۆشحانه‌ی ئازادی شاری كه‌ركوكن و له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان و پۆلیسیش په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.