محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی دامه‌زراندنی مه‌رجه‌ع یا ئه‌نجومه‌نێك بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: ڕاسته له‌كوردستان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان هه‌یه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵێك له حیزبه‌كان له حكومه‌تدا نین ، كۆمه‌ڵێكی تریشیان له هیچیاندا نین، ئێستا زۆرێك له حیزبه‌كان چوار ساڵه پێكه‌وه كۆنه‌بونه‌ته‌وه له‌كاتێكدا هه‌موویان ئامانجیان یه‌كه و بۆ كورد و ده‌زگا شه‌رعیه‌كان كارده‌كه‌ن ئه‌مانه خۆی بۆ هه‌موویان شتێكی پێویسته كه كۆیان بكاته‌وه كه ئه‌مه ئه‌نجومه‌نێكه ڕاوێژكارییه، سیاسیه هه‌ر ناوێكی هه‌بێت ئه‌م حیزبانه ماوه ماوه كۆبكاته‌وه بۆ تاوتوێ كردنی كێشه‌كان كه ئێستا كێشه‌ی ئه‌مریكا و ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه كه‌كورد له‌ناوچه‌كه‌دا زیانمه‌ند ده‌بێت كورد ، كۆبێته‌وه بزانێت چی بكات؟، خۆ ئه‌مه شتێكی تازه نییه بۆ نمونه له ئه‌مریكا ئه‌نجومه‌نی پیران هه‌یه له به‌ریتانیا لۆردات هه‌یه له وڵاتانی عه‌ره‌بی "ئه‌عیان" هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر له‌كوردستانیشدا شتێكی وا هه‌بێت كه بتوانێت ڕاوێژكاری له‌نێوان حیزبه‌كاندا هه‌بێت و نه‌خشه‌یه‌ك دابنێن كه بیخه‌نه به‌رده‌م په‌رله‌مان و حكومه‌ت ڕه‌نگه ئه‌وكات په‌رله‌مانی كوردستان بتوانێت به بڕیارك چوارچێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه دابنێت.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی پێتان وایه هه‌موو حیزبه‌كان ڕازی ده‌بن به دامه‌زراندنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه گوتی: من پێم وایه هه‌موو حیزبه‌كان پێیان باشه و كه‌س دژی نه‌بووه، بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه من یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ كاك كۆسره‌ت ڕیسوڵ عه‌لی دانیشتم و ئه‌و بابه‌ته‌م پێشنیار كرد ئه‌وانیش پێشوازییان لێ‌كرد و وتیان شتێكی باشه.
ڕاشیگه‌یاند: پێویسته سه‌ره‌تا یه‌كێتی و پارتی كۆببنه‌وه و له‌سه‌ری ڕێك بكه‌ون پاشان له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی تر دابنیشن كه كه‌سی یه‌كه‌می حیزبه‌كان یادووهم ببنه ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ش په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كان نه‌بێت، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه‌كان هه‌بێت له‌دنیادا.
سه‌باره‌ت به‌ناوی ئه‌نجومه‌نه‌كه؟ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود گوتی: من پێم باشه ناوی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه سیاسی بێت، به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ كاك كۆسره‌ت كۆبوومه‌وه كۆمه‌ڵێك له‌براده‌رانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاماژه‌یان به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاری كرد، بۆیه من ناوه‌كه‌م زۆر پێ گرنگ نییه به‌ڵكو ئامێره‌كه گرنگه كه‌هه‌مووی كۆبكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه؟ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت: دوو حاڵه‌ت هه‌یه، حاڵه‌تێكیان ئه‌وه‌یه كه به‌پێی ده‌وری بێت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بێت ده‌توانرێت به‌پێی حیزبه‌كان كه ئێستا ژماره‌ی حیزبه‌كان دیاره له‌كوردستان، ده‌توانرێت ڕێك بكه‌ون كه به‌پێی پێگه‌و ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی حیزبه‌كان بێت یاخود كه‌سایه‌تیان بێت كه كام كه‌سایه‌تی ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌و ده‌زگایه.
ده‌شڵێت: من پێم وایه به‌حوكمی ئه‌و دۆخی ئێستا هه‌یه له‌ناوچه‌كه "كاك مه‌سعود بارزانی" ده‌توانێت له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بكات، من واقیعانه بیرده‌كه‌مه‌وه نه وه‌ك حیزبی، نه به‌ڕقی شه‌خسی بیرده‌كه‌مه‌وه، كوردستان ئێستا به‌دۆخێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت كێشه‌مان له‌گه‌ڵ عێراق و وڵاتانی هه‌رێمی هه‌یه شوێنه‌واری شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی ئابوریمان هه‌یه جۆره‌ها كێشه‌ی تریش جا بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بتوانێت ئه‌و حیزبانه هه‌مووی كۆبكاته‌وه ئه‌وا زۆرباشه، خاڵی دووه‌م، پێم وانیه كاك مه‌سعود پێویستی به پۆست هه‌بێت خۆ كاك مه‌سعود ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێم نییه پادشای هۆڵه‌ندی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هاتن، هه‌موویان ئه‌ویشیان بینی به‌بێ ئه‌و نه‌یانتوانی بگه‌ڕێنه‌وه ، واته بڕواناكه‌م ئێستا مه‌سعود بارزانی پێویستی به‌وه‌بێت كه‌سه‌رۆكی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بێت ،به‌ڵام كورد ئێستا خۆی پێویستی به‌چییه و به‌كێیه بۆ سه‌رۆكی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه؟ من پێم وایه ئه‌وكات حیزبه‌كان ده‌بێت خۆیان پێشنیار بكه‌ن داوا له‌كاك مه‌سعود بكه‌ن بۆ سه‌رۆكی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، من پێم وایه ئێستا زۆر پێویسته سه‌رۆكایه‌تی كاك مه‌سعود بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، چونكه به حوكمی كه‌سایه‌تی و پێگه‌ی حیزبه‌كه‌ی كه ئێستا گه‌وره‌ترین حیزبی كوردستانه و نیوه‌ی زیاتری هه‌موو حیزبه‌كانی تری هه‌یه ، خۆشی كه‌سایه‌تیه‌كی دیار و ناسراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: من پێم وایه زۆربه‌ی زۆری حیزبه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی كردنی ؟كاك مه‌سعود" له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا ڕازی ده‌بن، هه‌روه‌ك له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه گوێ-مان لێیه‌تی بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كاتێك من ده‌ستپێشخه‌ریم كرد ئه‌وان وتیان ئێمه خۆمان له‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌و بابه‌ته تاوتوێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌گه‌ڵی بوون، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش خۆیان پێش ماوه‌یه‌ك داوایان كرد كه‌ده‌ڵێن با كۆبونه‌وه‌ی هه‌موو حیزبه‌كان بكرێت، كۆبونه‌وه‌ی حیزبه‌كانیش ده‌بێت له چوارچێوه‌یه‌كدا بێت كه ئه‌و چوارچێوه‌یه ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه، بۆیه به‌بۆچونی من نه‌ك ده‌بێت ڕازی بن ئه‌و حیزبانه ( یه‌كێتی، گۆڕان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، یه‌كگرتووی ئیسلامی، هه‌روه‌ها نه‌وه‌ی نوێ) به‌سه‌رۆكایه‌تی كردنی كاك مه‌سعود له‌و ئه‌نجومه‌نه به‌ڵكو ده‌بێت" ته‌كلیفی لێ بكه‌ن، من كاك مهسعودیشم نه‌بینیووه تابزانم ڕازی ده‌بێت یا نا به‌سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی حیزبه‌كان ڕێككه‌وتن كه داوایان لێ‌كرد ئه‌وكات ده‌رده‌كه‌وێت ڕازی ده‌بێت یاخود نا كه‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بكات.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.