لێژنه‌ی حكوومی تایبه‌ت به چاودێری میدیاكانی عێراق، په‌خش و چاڵاكییه‌كانی كه‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لحورره‌ی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ و نیو له ناو وڵاته‌كه‌ی راگرت.
لیژنه‌كه هۆكاری ئه‌م بڕیاره‌ی بۆ فیلمێكی دیكۆمێنتاری گه‌ڕانده‌وه كه ئه‌م كه‌ناڵه بڵاوی كردووه‌ته‌وه و ته‌واو به ناڕاست و نارێك و ناپڕۆفیشناڵانه‌ی ناو ده‌بات كه بۆ سه‌لماندنی ته‌وه‌ره‌كه‌ی پشتی به سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵه به‌ستووه، به‌م هۆیه‌شه‌وه بڕیاریانداوه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ و نیو مۆڵه‌تی به‌خش و چالاكی كه‌ناڵه‌كه رابگرن.
هه‌روه‌ها لیژنه‌ی حكوومی چاودێری میدیاكانی عێراق داوای له به‌رپرسانی كه‌ناڵه‌كه كردووه كه به‌هۆی په‌خش كردنی ئه‌م دیكۆمێنتارییه به فه‌رمی داوای لێبووردن بكات.
دیاره ناوه‌ڕۆكی ئه‌م فیلمه دیكۆمێنتارییه، كه 12 خوله‌كه و كه‌ناڵی ئه‌لحوره به‌رهه‌می هێناوه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌كردنه به گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی به‌ربڵاوی به‌شێكی به‌رچاو له شوێنه ئایینییه‌كانی عێراق، به شیعه و سوننه‌وه، له‌وانه‌ش ئه‌و دامه‌زراوه ئایینییانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئایه‌توڵڵا سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراقه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن.
ته‌نانه‌ت له به‌شێكی ئه‌م فیلمه دیكۆمێنتارییه‌دا، هه‌ندێك له‌و دامه‌زراوه ئایینیانه به گرووپه ملیشیا سه‌ربازییه‌كان ده‌به‌ستێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه كه‌ناڵی ئه‌لحورره له ساڵی 2004 له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه دامه‌زرا و ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌م كه‌ناڵه، بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و پڕۆگرامی تایبه‌ته به عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.