كوردێكی خه‌ڵكی باكووری كوردستان له شاری ڤێلسلاری ووڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌هۆی كێشه‌یه‌كی خوێندارییه‌وه خزمێكی خۆی دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و كۆتایی به ژیانی هێنا.
"عیزه‌دین یه‌ڵدز" ناوی ئه‌و گه‌نجه باكووریه‌یه كه خزمێكی خۆی به‌مه‌به‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه به ناوی "حه‌سه‌ن یه‌ڵدز" گولـله باران كرد.
به‌هۆی ڕیفراندۆمی ڕاستكردنه‌وه‌ی ده‌ستووری توركیا له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رۆككۆماری توركیا شه‌ڕ له نێوان دوو بنه‌ماڵه له شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان ڕوویدا، كه بنه‌ماڵه‌یه‌كیان سه‌ر به حزبی ئاكه‌په بوون و بنه‌ماڵه‌كه‌ی تریش سه‌ر به حیزبی هه‌ده‌په بوون، له ئاكامی شه‌ڕه‌كه‌دا، ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی كه لایه‌نگری ئاكه‌په‌بوون كه‌سێكی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی كه لایه‌نگری هه‌ده‌په بوون ده‌كوژن و ئه‌مڕۆش دوای تێپه‌ڕبوونی 2 ساڵ به‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌دا، له تۆڵه‌ی خوێنی ئه‌و كه‌سه‌دا "عیزه‌دین یه‌ڵدز" له وڵاتی ئه‌ڵمانیا "حه‌سه‌ن یه‌ڵدز" ده‌داته به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و ده‌یكوژێت.
پۆلیسی ئه‌ڵمانیاش له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ڕایگه‌یاندووه: تا ئێستا بكوژه‌كه دوستگیر نه‌كراوه و پۆلیس به‌دوایدا ده‌گه‌ڕیچن تاوه‌كو ده‌ستگیری بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.