له باره‌ی ده‌نگۆی خراپی كوالێتی ئه‌و بۆیه‌یه‌ی كه بۆ هێڵكاری شه‌قامی 100مه‌تری شاری هه‌ولێر له پاش قیرتاوكردنه‌وه‌ی به‌كارهاتووه پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه ڕایده‌گه‌ێنێت: دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد ده‌ركه‌وتووه كه بۆیه‌كه هیچ كیشه‌یه‌كی نیه به‌لكو ئه‌وه‌ی كه بۆته هۆی ده‌ركه‌وتنی بۆیه‌كه به‌كالی رۆنیكی ره‌شه كه‌له‌قیره‌كه ده‌رده‌چیت.
ده‌قی ڕه‌ه‌نكردنه‌وه‌كه‌ی هاتووچۆی هه‌ولێر:
"چه‌ند رۆژیكه له‌تۆره كۆمه‌لایه‌تیه‌كان وهه‌ندیك له‌سایته‌كان بابه‌تیكی بلاوكراوه‌ته‌وه كه‌گوایا جۆری ئه‌و بۆیه‌ی كه بۆهێڵكاری كردنه‌وه‌ی شه‌قامی 100مه‌تری له پاش دوباره قیڕكردنه‌وه‌ی به‌كارهاتووه خراپه وه‌كاڵ بۆته‌وه، بۆیه ئیمه له‌ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆ تیمیكمان نارد بۆپشكنینی ئه‌و شوینانه‌ی كه گله‌یی كاڵبوونه‌وه‌كه‌ی لی ده‌كرا وه له‌پاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد ده‌ركه‌وت كه‌وا بۆیه‌كه هیچ كیشه‌یه‌كی نیه به‌لكو ئه‌وه‌ی كه بۆته هۆی ده‌ركه‌وتنی بۆیه‌كه به‌كاڵی ڕۆنیكی ڕه‌شه كه له‌قیڕه‌كه ده‌رده‌چیت وه وه‌كو چڵك به‌سه‌ر بۆیه‌كه ده‌مێنێته‌وه و ده‌بێته هۆی ڕه‌ش ده‌ركه‌وتنی قیره‌كه، وه هه‌ر بۆتاقیكردنه‌وه به‌ته‌نها به‌شوشتنی بۆیه‌كه به‌ئاو ده‌ركه‌وت كه‌وا بۆیه‌كه وه‌كو خۆیه‌تی وه هیچ كیشه‌یه‌كی نیه نه له ڕه‌نگ وه نه له بڕی ئه‌ستوری بۆیه‌كه وه نه له‌جۆره‌كه‌ی.
به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولیر
2019/9/3
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.