بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی سۆران، له ئامارێكدا چالاكییه‌كانی بنكهكهی له به‌رواری (24/8/2019) تاوه‌كو (3/9/2019) بڵاوكرده‌وه.
چالاكیه‌كانیش بریتین له:
- 43 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری هیرۆین
- 115 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تریاك
- (5.10) گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری شیشه
- یه‌ك گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری حه‌شیش
- ده‌ستگیركردنی (15) تۆمه‌تبار كه تۆمه‌تبارن به ئاڵووده‌بوون و بازگانیكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناو هه‌رێمی كوردستان، كه دوای ده‌ستگیركردنیان تۆمه‌تباره‌كان دانیان بهتاوانهكانیان ناوه و به پێی مادده (14) له یاسایی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ڕێكخراوه‌و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادگا كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.