ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، وه‌زیری ناوخۆی عێراق پێی راگه‌یاندوون كه هه‌موو مۆڵه‌ته‌كانی چه‌ك هه‌ڵگرتن هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
به‌در زیادی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: له‌ساڵانی رابردوو به‌هه‌زاران مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتن به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كان دراون.
هه‌روه‌ها گوتی: یاسین یاسری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق پێی راگه‌یاندوون ، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی شه‌قامه‌كان له‌دیارده‌ی چه‌ك، هه‌موو مۆڵه‌ته‌كانی چه‌ك هه‌ڵگرتن هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
گوتیشی: كێشانه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كان به‌بێ جیاوازی هه‌موو كه‌سێك ده‌گرێته‌وه.
زیادی روونیشیكرده‌وه كه وه‌زیری ناوخۆ میكانیزمێكی نوێ بۆ پێدانی مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتن په‌یڕه‌و ده‌كات، كه هه‌ڵگرتنی چه‌ك بۆ چینێكی دیاریكراوی وه‌ك پله‌ی تایبه‌ت و پارێزه‌رو دادوه‌ركان له‌خۆ ده‌گرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.