سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، رۆژى پێنجشه‌ممه 5 ى 9 ى 2019 مووچه‌ى مانگی 6 ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و لیواكان دابه‌شده‌كرێت
سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی وتیشى بۆ رۆژى یه‌كشه‌ممه 8 ى 9 ى 2019 ، مووچه‌ى یه‌كه‌ى 70 ، 80 دابه‌شده‌كرێت
سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی و ئابووری هه‌رێم راشیگه‌یاند رۆژى دووشه‌ممه به‌هۆی ئه‌وه‌ى پشووی فه‌رمیه به‌بۆنه‌ى 10 موحه‌ره‌مه‌وه مووچه‌ى هیچ شوێنێك دابه‌شناكرێت
وتیشى بۆ رۆژى سێشه‌ممه 10 ى 9 ى 2019 مووچه‌ى پەروەردە دابه‌شده‌كرێت
له 18 تاوه‌كو 25 هه‌ر مانگێك به‌غدا بری 453 ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ، برهپارهكهى دیكه له‌داهاتی ناوخۆ دابین ده‌كرێت بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان
ئاماده‌كردن و دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.