سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان و بەتایبەتیش ئەمەریکای کرد لە شەڕی دژبە داعش.
ئەمڕۆ سێشەممە 2019/9/3 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە شاندێکی باڵای سەربازی ئەمەریکی بەسەرۆکایەتی جەنەراڵ لا کامرا فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق وسوریا.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئاسایشی عێراق و ناوچەکە کرا و جەنەڕال لاکامرا ئاماژەی بە گرنگی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان کرد لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی جموجۆلی شانەکانی داعش کە ئێستا لە زۆر ناوچەی عێراقدا هەڕەشەی جیددین بۆ سەرناوچەکە و رێگرن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان و بەتایبەتیش ئەمەریکای کرد لە شەڕی دژبە داعش.
روونیشکردەوە کە ئەو هۆکارانەی بوونە هۆی سەرهەڵدانی داعش هێشتا هەر ماون بۆیەش دەبینین لە زۆر ناوچەدا داعش دەستی بە کاری تیرۆریستی کردووەتەوە و بووەتە هەڕەشەی جیددی بۆ سەر خەڵکی ئەو ناوچانە .
سەرۆکی حکومەت گوتیشی سەقامگیربوونی ئاسایش لە عێراق کاریگەری ئەرێنی دەبێت بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە بە گشتی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.