دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتی (118) پڕۆژە لە گشت بوارەكاندا هەڵدەوەشێنێتەوە و داوا لە وەبەرهێنەران دەکات سەردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی وه‌به‌رهێنان بكه‌ن وه‌رگرتنی پڕۆژه.
به‌پێی نووسراوێكی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه هاتووه، دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بە نوسراوی ژمارە (3491) كە ئەمڕۆ سێشەممە (3/9/2019) دەریکردووە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی (118) پڕۆژەی وەبەرهێنان كردووە لەسەرجەم بوارەكاندا.
بەپێی نوسراوەكە، دەستەی وەبەرهێنان داوا لە وەبەرهێنەرانی (ناوخۆ و بیانی) دەكات، ئەوانەی ئارەزووی ئەنجامدانی پڕۆژە دەكەن لە ماوەی (15) رۆژدا سەردانی بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك) بكەن، بەمەبەستی پێدانی زیانیاری و پێدانی مۆڵەت بۆ پڕۆژەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.