Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:43

فازل میرانی رۆڵی نووسین و کاری رۆژنامەگەری سەعید یەحیا خەتات بەرز نرخاند

سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پێشوازی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو کرد
کوردستان TV
100%

لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوودستان، فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پێشوازی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو سەعید یەحیا خەتات نووسەر و رۆژنامەنووسی کوردپەروەر و ئەندامی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندن کرد.

لە دانیشتنەکەدا دوای بەخێرهێنانیان سکرتێری مەکتەبی سیاسیی، باسی لە کەسایەتی خوالێخۆشبوو سەعید یەحیا کرد و رۆڵی لە نووسین و کاری رۆژنامەگەری بەرز نرخاند و، ئاماژەی بەوەدا کە کار و چالاکییەکانی لە بواری رۆشنبیری دیار و بەرچاوە.

هەروەها فازیل میرانی بە سەرنجەوە گوێی لە قسە و ئاخاوتنەکانی بنەماڵەی بەڕێزیان گرت و لە نزیکەوە ئاگاداری رەوشی بنەماڵەکەیان بوو.

لای خۆیەوە خانەوادەی سەعید یەحیا خەتات، سوپاسی فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسییان کرد بۆ ئەو پێشوازی و رێز لێنانە، دواتریش تابلۆیەکی کاری دەستی خوالێخۆشبوویان پێشکەشی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی کرد.

 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.