لەسەر بانگهێشتی محه‌مه‌د حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بەمەبەستی بەشداریکردن لەئاهەنگی دەستپێکی کۆبوونەوەی (لێژنە هەمیشەییەکانی بودجەو پلاندانانی کۆمەڵەی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئاسیا).
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشهمه ۳‌ی ئەیلوولی ۲۰۱۹، شاندێکی باڵای پەرلەمانی کوردستان بەسەرۆکایەتیی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی په‌رله‌مان له فراکسیۆنە جیاوازه‌کانی پەرلەمان بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن.
سه‌ربارى به‌شداریكرنی شانده باڵاكه‌ى په‌رله‌مان له کۆبوونەوەی (لێژنە هەمیشەییەکانی بودجەو پلاندانانی کۆمەڵەی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئاسیا)، بڕیاره شانده‌كه‌ى په‌رله‌مانی كوردستان له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا فركسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و فراكسیۆنه‌كانی تری ئه‌نجوومه‌نه‌كه و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومى و خزبی كۆببێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.