ئەمشەو کاتژمێر 9:30 هەلیکۆپتەرەکانی تورکیا گوندی گۆڕمەمک یان لەسنوری گەلی شێخ زادانی دەڤەری سیدەکان بۆردومان کرد.
بەقسەی هاووڵاتیان بۆردومانەکە لەنزیک ئاوایەکانە و ئاگر لە ڕەزو باغ و پاوان و گۆڕستانی گوندەکە کەتوتەوە تائێستاش لەترسی دووبارە بوونەوەی بۆردومانەکان نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
هاوکات بەقسەی دانیشتوانی ناوچەکە کاتژمێر 3:00ی دوایی نێوەڕۆی ئەمڕۆش تۆپخانەکان چەندین شوێنیان لە دەوروبەری گوندەکانی گەلێ شێخ زادان تۆپباران کرد.
شەوی ڕابردووش فڕۆكه جەنگی وهەلی کۆپتەرەکان خواکوڕک و گەروی کەوەرتێ و دەوروبەری گوندی خەلیفانیان بۆردومان کرد، وە بۆردومان و تۆپبارانە کە وێڕایی زیان گەیاندن بە ناوچەکەو سوتانی پوش وپاوان و ڕەزباغی گوندنیشینان هاوکات ترس دڵە ڕاوکێی زۆریشی بۆ هاووڵاتیان دروست کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.