له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین بلاوی كرده‌وه كه كاتژمێر 10:40 خوله‌كی شه‌وی رابردوو هێزه‌كانیان له بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر (قه‌ڵادزێ) ئاگادار كرانه‌وه به بونی نارنجۆكێك كه به ده‌رگای ماڵی هاوڵاتیه‌كه‌وه هه‌ڵواسرابوو به‌مه‌به‌ستی ته‌قاندنه‌وه‌ی.
پۆلیسی راپه‌ڕین راشیدهگهێنێت ، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌نگه‌سه‌ر و بنكه‌ی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر (مكافحه) به هاوكاری هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌نگه‌سه‌ر گه‌یشتنه شوێنه‌كه و توانیان پێش ته‌قینه‌وه‌ی نارنجۆكه‌كه پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
پۆلیسی راپه‌رین ده‌شڵێت ، پاش پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی كه‌شف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوه‌كه كراوه، دوابه‌دوایی رووداوه‌كه‌ش خاوه‌ن ماڵه‌كه له بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر سكاڵای یاسایی تۆمار كرد.
لهكۆتادا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین رایدهگهێنێت كه په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.