ناونانی چێشتخانه‌یه‌ك له‌دهۆك به‌ناوی هیتله‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای خۆیدا هێناوه، هه‌ندێك پێشوازی لێده‌كه‌ن و هه‌ندێكیش ره‌خنه‌ی لێده‌گرن.
له‌مباره‌یه‌وه خاوه‌نی چێشتخانه‌كه ده‌ڵێت: ناونانی چێشتخانه‌كه‌م به‌ناوی هیتله‌ر مانای ئه‌وه‌نییه كه ئه‌و كه‌سه‌مان خۆشده‌وێت، به‌ڵكو ئامانج لێی ته‌نها ریكلامه و بۆ ئه‌وه بووه كه چێشتخانه‌كه‌م له‌نێو خه‌ڵكدا به‌ناوبانگ بێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی چێشتخانه‌كه‌م ده‌كه‌ن زۆر بایه‌خ به‌ناوه‌كه ناده‌ن، به‌ڵكو ئه‌وان بایه‌خ به‌و خواردنانه ده‌ده‌ن كه پێشكه‌شیان ده‌كرێت.
شایانی باسه شه‌وی رابردوو هێزه ئه‌منییه‌كان تابلۆكه‌یان هێناوه‌ته خواره‌وه‌و چێشتخانه‌كه‌یان داخستووه.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.