Erbil 38°C پێنجشەممە 28 ئایار 03:54

سکرتێری گشتی یەکێتی پەرلەمانتارانی عەرەبی: بە خۆشحاڵیەوە سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکەم

شاندی پەرلەمانی کوردستان چاوی کەوت بە سکرتێری گشتی یەکێتی پەرلەمانتارانی عەرەبی
کوردستان TV
100%


لە میانەی دیدارەکانی شاندەکەی پەرلەمانی کوردستان ئێوارەی رۆژی سێشەممە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ شاندی پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان چاوی بە فایز علی ئەلشوابکە سکرتێری گشتی یەکێتی پەرلەمانتارانی عەرەبی کەوت.

 لە دانیشتنێکدا تیشکخرایە سەر کاری پەرلەمانی و گرنگی پەیوەندی دۆستانەی نێوان پەرلەمانی کوردستان و یەکێتی پەرلەمانتارانی عەرەبی ، پاشان لەلایەن هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان مێژووی پەرلەمانی کوردستان و پێکهاتەکانی پەرلەمان خرایە روو ، خۆشحاڵی پەرلەمانی کوردستانی دەربری بۆ پێشوازی کردنی یەکێتی پەرلەمانتارانی عەرەبی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.

لەلایەن خۆیەوە سکرتێری گشتی کۆمەڵەی یەکێتی پەرلەمانتارانی عەرەبی خۆشحاڵی خۆی بەو دیدارەی شاندی پەرلەمانی کوردستان دەربری ، رایگەیاند بە خۆشحاڵیەوە لە دەرفەتێکدا سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.

 

 

 

 

شوان عزيز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.