لە دەستپێکی گەیشتنیان بۆ بەغدا لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ شاندی پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە دیدارێکدا چاویان بە د. محمد رەزا مەجیدی سکرتێری گشتی کۆمەڵەی پەرلەمانەکانی ئاسیا و شاندێکی یاوەری کەوت .
لە دیدارەکەدا سکرتێری گشتی کۆمەڵەی پەرلەمانەکانی ئاسیا وێرایی بە خێرهێنانی شاندی باڵای پەرلەمانی کوردستان ، باسی لە سروشتی کارەکان و مێژووی دەستبەکاربوونیی کۆمەڵەکەی کرد و خۆشحاڵی خۆیانی نیشاندا بەم دیدارەیان لەگەڵ شاندەکەی پەرلەمانی کوردستان و هیوای خواست زیاتر پەربە پەیوەندییەکانی نێوانیان بدەن .
لەبەرامبەردا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کورتەباسێکی لەسەر مێژووی پەرلەمانی کوردستان و سەرجەم پێکهاتەکانی پەرلەمان خستە روو ، هاوکات سوپاسی محمد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد بۆ ئەم بانگهێشتکردنەیان و هیوای خواست بۆ ساڵی داهاتوو ئەم کۆبووەنەوەیەی کۆمەڵەکە بهێندرێتە هەرێمی کوردستان چونکە عێراق وڵاتێکی فیدراڵیە و بە پێی دەستوور هەرێمی کوردستان پشکی پێشوازی کردنی لەم جۆرە چالاکیانە بەردەکەوێت، و بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە ئەو دیموکراتی و پێکەوە ژیانەی کە هەیەتی نیشانی دنیای دەرەوەی بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.