فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاند كه نۆ تیرۆریستی داعش له شاری مووسڵ ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا كوژراون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، عه‌مید یه‌حیا ره‌سول ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه هێزه‌كانی سه‌ربه شانه هه‌ڵوكانی هه‌واڵگریی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆسه‌ر تونێلێك له ناوچه‌ی سه‌حاجی باشووری رۆژئاوای شاری مووسڵ ئه‌نجامدا كه ژماره‌یه‌ك تیرۆریست تیادا خۆیان حه‌شاداربوو.
عه‌مید یه‌حیا ره‌سول باسی له‌وه‌شكردووه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، به پشتیوانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش ئه‌نجامدراوه.
له راگه‌یه‌ندراوكه‌دا گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، عه‌مید یه‌حیا ره‌سول راشیگه‌یاندووه كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، نۆ تیرۆریستی داعش كوژراون و جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانیان له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ سه‌پاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.