لهروونكردنهوهیهكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، وهزارهتى شارهوانى و گهشت و گوزاری ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كهله لە چەند رۆژی رابردوو چەند حالەتێكی نەخوازراو و تاوانكاری لەبەرامبەر چەند فەرمانبەرێكی شارەوانی رووداوە كە دوا حالەت تەقەكردن بوو لە بەرێوەبەری بەشی لابردنی زیادەرۆیی لە شارەوانی سلێمانی
راشیدهگهیهنن ، سەبارەت بەو رووداو و دەستدرێژیانەی كە كرانە سەر فەرمانبەرانمان كاردانەوەی خۆپیشاندانی فەرمانبەرانی لە شاری سلێمانی لێكەوتەوە كە داوای پاراستنی فەرمانبەران و جێبەجێكردنی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2018یان كردووە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزار دهشڵێت ، لە كاتێك زۆر بە توندی سەركۆنەی دەستدرێژی و كردەوەی تاوانكاری تەقەكردن لە فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی دەكات، لە هەمانكات پشتگیری داواكاری خۆپیشاندەران دەكات و هەموو رێگەیەكی یاسایی دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی فەرمانبەران و دۆزینەوەی تاوانباران بە مەبەستی پەلكێشكردنیان بۆ بەردەم دادگاكانی هەرێم و بە سزا گەیاندنیان، هەروەها وەزارەت بەردەوام دەبێت لە لابردنی زیادەرۆییەكان و پاراستنی مولكی گشتی و جێبەجێكردنی یاسا بەسەر هەموو لایەك بە یەكسانی.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.