لیژنەی ناوچە كوردستانییه‌کانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه‌تانه له‌یاسای هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق ده‌ده‌ن
راشیده‌گه‌یه‌نن ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 4 ى 9 ى 2019 پێشوازی لە سه‌ردار سه‌باح ھه‌رکی پارێزەر و شارەزا لە بواری یاسایی و دەستووری.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، مه‌به‌ست له دیداره‌كه ڕاسپاردنی سه‌ردار سه‌باح ھه‌رکی پارێزەرو شارەزا لەبواری یاسایی و دەستووری بوو بۆئەوەی لە دادگای فیدرالی عێراق تانە لە یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بدات کە لەم دواییە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ھەموارکراوەتەوە
لیژنەی ناوچە كوردستانییه‌کانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان ده‌شڵێت له‌یاساكه‌دا کۆمەڵێک خال و بەندی تێدایە کە بەزەرەری کوردانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ده‌شكێتەوە، بەتایبەتی لە ھەردوو پارێزگای کەرکوک و نەینەوا کەبەپێى ئەم یاسایە بێت کوردانی ئەو ناوچانە کەئێستا ئاوارەن ناتوانن بەشداری له ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی خویان بكه‌ن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.