مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان بریاریدا له‌مه‌ودوا ده‌سه‌ڵاتی گشت خەرجییەكانی مووچە، نه‌سریه‌ی گشتیی فه‌رمانگه‌كان، ئیشكگری، كرێی مانگانە، پێشینەكان، خواردن و پاككردنەوە، چاپكردن، هێلی ئینته‌رنێت، كڕینی درەمان، گشت خەرجییەكانی حكومەت، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هیچ وه‌زیرێك ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی نییه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ وه‌زیری دارایی.
به‌پێى بریاره‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه داهاتی خۆشیان هه‌یه، له‌مه‌ودوا ناتوانن داهاته‌كه‌یان وه‌كو پێشووتر به‌كاربهێنن به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و هیچ وه‌زاره‌تێكیش بۆی نییه داوای رێژه‌ی له (10% بۆ 15%) له داهاته‌كانی خۆی له وه‌زاره‌تی دارایی بكات، به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.