محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند كه جه‌نگی دژبه تیرۆر له وڵاته‌كه‌ی كۆتایی نه‌هاتووه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌یان نه‌داوه عێراق ببێت به به‌شێك له ململانێیه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی له میانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی بوودجه و پلاندانان سه‌ربه په‌رله‌مانی ئاسیا كه له به‌غدا به به‌شداری ١٦ وڵاتی عه‌ره‌بی و كیشوه‌ری ئاسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گوتارێكی پێشكه‌شكرد و گوتی : د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین كه هێشتا جه‌نگی دژبه تیرۆر له عێراق كۆتایی نه‌هاتووه، هه‌روه‌ها هێشتا به هۆی تیرۆره‌وه رووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی زۆر بووینه‌ته‌وه كه پێویسته به جددی چاره‌سه‌ر بكرێن ئه‌وه‌ش ته‌نها به زیاتر خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌دی دێت.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێناوه كه تیرۆر ته‌نها عێراقی نه‌كردووه‌ته ئامانج، به‌ڵكو سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهانی به‌بێ جیاوازی كردووه‌ته ئامانج و گوتی:هه‌رچی هه‌وڵ و توانا‌مان هه‌یه خستوومانه‌ته‌گه‌ڕ له پێناو چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان و نزیككردنه‌وه‌ی دیدو بۆچوونه‌كان، چونكه به هۆی ململانێیه‌كانه‌وه له وڵات و ناوچه‌كه‌مان، باجی زۆرمان داوه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسی ئه‌وه‌شی گوت "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌مان نه‌داوه ببین به به‌شێك له ململانێیه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی، بۆیه ده‌بینرێت كه به‌رده‌وام داوامان كردووه، كێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به گفتوگۆ و ئاشتی چاره‌سه‌ر بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.