له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین بڵاوی كرده‌وه كه‌كاتژمێر 2ى خوله‌كى پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 4 ى 9 ى 2019 ، تەرمێڪیان هێنایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بە ناوی (ب،د) تەمەن 26 ساڵ لە ڕەگەزی نێر پیشە ڪاسپ ڪە لەڕوداوێڪی هاتوچۆدا لە جۆری وەرگەڕان بە ئۆتۆمبێلەڪەی خۆی لە جۆری BMW
لەگوندی پاشڪۆتەڵ گیانی لەدەست داوە.
پۆلیسی راپه‌رین راشیده‌گه‌ێنێت ، لەڪاتی ڕوداوەڪە خۆی بەتەنیا بووە و هیچ سەرنیشێنێڪی لەگەل نەبووە. دوای ئەنجام دانی توڪاری بۆ تەرمەڪەی لەپزیشڪی دادوەری ڕانیە تەرمەڪەی ڕادەستی ڪەس وڪاری ڪرایەوە
پۆلیس ده‌شڵێت په‌ڕاوی لێڪۆڵینەوە بۆ ڕوداوەڪە ڪراوەتەوە و لێڪۆڵینەوە لە روداوەڪە بەردەوامە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.