به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئیسرائیل هۆم، مانگه ده‌ستكرده‌كانی ئیسرائیل چه‌ند وێنه‌یه‌كیان گرتووه كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێ ئێران بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی نوێ له‌سه‌ر سنووری عێراق و سووریا داده‌مه‌زرێنێ و قه‌باره‌ی بنكه‌كه له‌توانایدایه به‌هه‌زاران سه‌رباز له‌خۆبگرێت.
له‌مباره‌یه‌وه نه‌عیم ئه‌لكعود، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایش له ئه‌نجومه‌نی پارێزگار ئه‌نبار له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: نه‌مانبینیوه هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێرانی و بنكه‌ی دیكه له‌سه‌ر سنووری عێراق و سووریا هه‌بێت.
روونیشیكردۆته‌وه كه له‌سه‌ردانی دوێنی سێشه‌ممه‌دا بۆ ناوچه‌ی قائیمی سه‌ر سنوور، هیچ كه‌سێك نه‌یبینیوه‌و گوێبیست نه‌بووه كه بنكه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه هه‌بێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سكای پرێس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.