Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 18:28

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی راسپارد نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان دابەش بکرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە
کوردستان TV
#7
100%

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  ته‌ئكیدی له‌وه‌كرایه‌وه‌، پێش هاتنی وەرزی زستان نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت  و هه‌روه‌ها کەموکورتی رێگاوبانەکان چارەسەر بکرێن پێش دەستپێکردنی بارانبارین.

رۆژی چوارشەممە 2019/9/4 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە .

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی راپۆرتێکی بەرفراوانیان لە بارەی کێشە و گرفت و پێداویستییەکانی وەرزی خوێندنی 2019-2020 پێشکەشکرد.

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوە کرد کە گرنگیدان و پێشخستنی بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا، لە کارە لە پێشینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و پێویستە کار لە سەر ئەوە بکرێت کە ئاستی قوتابخانە و زانکۆکانی کەرتی گشتی بەرز بکرێتەوە بە شێوەیەک کە جیاوازی ئاستی نێوان قوتابخانە و زانکۆ حکومی و تایبەتەکان کەم بکرێتەوە .

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەک لە وەزیرانی پەروەردە ، خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ، دارایی و پلاندانان پێکبهێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی پێداویستییە گرنگەکانی وەرزی ئێستای خوێندن بۆ ئەوەی بە زووترین کات دابین بکرێن.

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەروەها وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی راسپارد کە پێش هاتنی وەرزی زستان نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت کە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەست پێ بکرێت. هەروەها بەرنامەیەکیش دابنرێت بۆ چارەسەرکردنی کەموکورتی رێگاوبانەکان پێش دەستپێکردنی بارانبارین.

ئەنجومەنی وەزیران هەروەها گفتوگۆی لە بارەی چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی دارایی کرد وەک بەرگرتن لە خۆدزینەوە لە باج و رێکخستنەوەی کاری ژمێریاری یاسایی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.