سه‌رۆكی به‌شی ده‌ستنووس له كتیبخانه‌ی گشتی "مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیز" له شاری ریاز، له هاردێكدا، وێنه‌ی چوار هه‌زار و پێنجسه‌د، ده‌ستخه‌تی كتێبخانه‌كه‌ی پێشكه‌شی زانكۆی سۆران ده‌كات.
د.مسلیح مسته‌فا، سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، به‌زاری كرمانجی راگه‌یاند " بۆ دۆزینه‌وه‌ی لاپه‌ڕه ونه‌كانی مێژوو و كه‌له‌پوور و سامانی نه‌ته‌وه‌ییمان، له هیچ كار و هه‌وڵێك درێغی ناكه‌ین، هاوكات له په‌راوێزی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ئیبن ئاده‌می باڵه‌ك، كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ "د. ابراهیم عبدالعزیز الیحیا" سه‌رۆكی به‌شی ده‌ستنووس له كتیبخانه‌ی گشتی "مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیز" له شاری ریازی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعودی ئه‌نجامدا، سه‌ره‌ڕای رێكه‌وتن بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له بواری ده‌ستنووس و هێنانه‌وه‌ی ده‌ستنووسی زانایانی كوردستان، سوپاس و پێزانینی زانكۆشمان پێشكه‌شكرد، به‌وه‌ی كه له هاردێكدا، وێنه‌ی 4500 (چوار هه‌زار و پێنجسه‌د) ده‌ستخه‌تی كتێبخانه‌كه‌ی پێشكه‌شی زانكۆی سۆران كرد".
هه‌روه‌ها گووتیشی " سه‌رۆكی به‌شی ده‌ستنووس له كتیبخانه‌ی گشتی "مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیز" له‌شاری ریازی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعودی، له‌سه‌ر بانگێشتی فه‌رمی و بۆ به‌شداری له كۆنفرانس، سه‌ردانی زانكۆی سۆرانی كردووه..
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.