Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 18:28

شاندێکی هه‌ده‌په‌ سه‌ردانی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌کات

جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له‌رێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆوه‌ كرده‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


شاندێكی هه‌ده‌په‌ ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان روونكرده‌وه‌ كه‌ بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و یه‌كڕیزیی نه‌ته‌وه‌یی و پێكهێنانی هاوئاهه‌نگییه‌كی ژنانه‌ و هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی توركیا و دۆزی كورد له‌ توركیا خسته‌ڕوو.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ی ئه‌یلول 2019، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی كرد له‌ شاندێكی هه‌ده‌په‌ كرد كه‌ پێكهاتبوو له‌ سه‌میره‌ گوزال و نوران ئیمیر ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌سه‌ر فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌ و نالان ئۆزادین هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی شه‌مره‌خ.

له‌دیدارێكدا شاندی هه‌ده‌په‌ وێڕای پیرۆزباییكردن له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ پۆسته‌كه‌ى و ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆیان به‌بوونی ئافره‌تێك له‌و پۆسته‌ باڵایه‌ی هه‌رێم، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان روونكرده‌وه‌ كه‌ بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و یه‌كڕیزیی نه‌ته‌وه‌یی و پێكهێنانی هاوئاهه‌نگییه‌كی ژنانه‌ و هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی توركیا و دۆزی كورد له‌ توركیا خسته‌ڕوو.

لای خۆیه‌وه‌ د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی هه‌ده‌په‌ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، پشتیوانی و هاوسۆزیی خۆی بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد له‌ توركیا ده‌ربری و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له‌ پارچه‌كانى دیكه‌ی كوردستان به‌ ئاشتییانه‌ و له‌رێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆوه‌ كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: توركیا دراوسێیه‌كی گرنگی هه‌رێمی كوردستانه‌ و رۆلی ئێمه‌ش وه‌ك په‌رله‌مان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوورى عێراق و یاسا به‌ركاره‌كان و خوێندنه‌وه‌یان بۆ واقیعی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.