Erbil 38°C پێنجشەممە 28 ئایار 01:20

کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هه‌رێمى کوردستان که‌م ده‌کرێته‌وه‌

لە داهاتوویەکى نزیکدا وردەکارى زیاتر ده‌خرێته‌ڕوو
کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەى ریفۆرم و پلانەکان بۆ پێشخستنى کەرتى خوێندنى باڵا لە کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئامادەکارى بۆ کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان و کرێى خوێندنى پارالێل دەکات.

عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمی کوردستان  راگەیاند" لە چوارچێوەى ریفۆرم و پلانەکان بەمەبەستى پێشخستنى کەرتى خوێندنى باڵا لە کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا ئامادەکارى دەکات بۆ کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان و کرێى خوێندنى پارالێل لە زانکۆکاندا".

وتیشى" بۆ ئەمەش چاوەڕواندەکرێت لە داهاتوویەکى نزیکدا وردەکارى و هەوڵەکانى کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بۆ راى گشتى بخرێتەڕوو".

عەباس ئەکرەم ئاماژە بەوە دەکات، کرێی خوێندن کاریگەریی لەسەر کوالیتی خوێندن ناکات و ئامانجیش لەم هەوڵەى وەزارەت رەچاوکردنى بارودۆخى دارایى خەڵکى کوردستان و رەخساندنى دەرفەتى زیاترى خوێندن و پەرەپێدانى تواناکانى گەنجانى هەرێمى كوردستانه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.