له روونكردنهوهیهكی نووسینگەی وەزیری پەروەردە هاتووه، هەر بابەتێک که پەیوەندی به پرۆسەی پەروەردەوە هەبێت، پێویسته میدیاکان زانیاریەکان بەووردی و دروستی له وەزیر یان وتەبێژی فەرمی وەزارەت وەربگرن.
بۆ هەر بابەتێک که پەیوەندی به پرۆسەی پەروەردەوە هەبێت، پێویسته میدیاکان به بینراو وبیستراو خوێندراو سۆشیال میدیایەوە زانیاریەکان بەووردی و دروستی له وەزیر یان وتەبێژی فەرمی وەزارەت وەربگرن.
وەزارەت بەرپرس نییه له هەر هەواڵێک که دروست نەبێت و فەرمانی فەرمی پێدەر نەچوێنرابێت.
بەشی کاروباری یاسایی له وەزارەت ڕادەسپێردرێت که داوای یاسایی تۆمار بکەن دەرهەق بە هەر دامەزراوەیەکی میدیایی کە هەوڵی به لاڕێدابردن بدات و نابەرپرسانه مامەڵه لەگەڵ پرۆسەی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.