بڕیاره‌كه له‌سه‌ره‌تاكانی مانگی داهاتوو كاری پێده‌كرێت..
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی هاتوچۆی به‌غدا رایده‌گه‌ێنێ، هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی له‌یاساكانی هاتوچۆكردو پێبژاردنه‌كان له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێر بدات،ئه‌وا به نیوه بۆی هه‌ژمار ده‌كرێت و بڕیاره‌كه‌ش له 6ی مانگی 10-2019 كاری پێ ده‌كرێت.
لیوا زوهیر عه‌باده، به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی هاتوچۆی گشتی له میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كدا له كه‌ناڵی دیجله رایگه‌یاند: هه‌ركه‌سێك موبایل له‌كاتی شوفێری به‌كاربێنێ 100 هه‌زاردینار پێبژاردن ده‌كرێت، هه‌ركه‌سێكیش پشتێنه‌ی سه‌لامه‌تی نه‌به‌ستێت به 50 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ركه‌سێك راسته‌وخۆ پاره بدات پۆلیسی هاتوچۆ، به به‌رتیل حیساب ده‌كرێت ، هه‌ركه‌سێكیش سه‌رپێچی له‌یاساكانی هاتوچۆكرد، پێبژاردنه‌كان له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێر بدات ، ئه‌وا بڕی پاره‌كه به نیوه بۆی هه‌ژمار ده‌كرێت و بڕیاره‌كه‌ش له 6ی مانگی 10-2019كاری پێ ده‌كرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.