ھێمن سلێمان وتەبێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دھۆک لەهه‌ژماری تایبه‌ت به خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک دانپێدانانی ژن و پیاوێکی بڵاوکردوەته‌وە کە ئافره‌ته‌كه بە ھاوکاریی پیاوێک وێنە و ڤیدیۆی رووتی پیاوانی گرتووە و دواتر ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی لێ کردوون.
له‌گرته ڤیدیۆیه‌كه‌دا کاتێک ژنەکەی ناسی رێککەوتوون لەسەر ئەوەی کاری (نەشیاو) لەگەڵ چەند پیاوێک بکات و، دواتر وێنە و ڤیدیۆی پیاوەکان بە رووتی بۆ ئەو ژنە رەوانە بکات.
تۆمەتبارەکە راشیده‌گه‌ێنێت ، کاتێک وێنە و ڤیدیۆی رووتی پیاوەکانی بەدەست گەیشتووە، تەلەفۆنی بۆ پیاوەکان کردووە و ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی لێ کردوون ئەگەر پارەی بۆ نەنێرن.
ئافره‌ته‌كه‌ش رایده‌گه‌ێنێت ، لەگەڵ حەوت کەس پەیوەندیی ھەبووە و وێنەی رووتی پیاوەکانی گرتووە و دواتر ناردوویەتی بۆ ھاوڕێکەی.
هێمن سلێمان وته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دهۆك ده‌شڵێت ، ئەوئافره‌ته دەستگیرکراوە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و لەگەڵ ھاوڕێیەکی پیاوی، دوێنێ لەلایەن پۆلیسی دھۆکەوە دەستگیرکراون.
كیلیك له‌م لینكه‌دا بكه‌ن له‌دانپێدانانى پیاو ئافره‌ته‌كه:
https://www.facebook.com/duhokpolice/videos/2355649611340281/
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.