كۆمپانیای فه‌یسبووك، هه‌نگاوێكی نوێ ده‌نێت و له ئاینده‌دا شێوازی ئێستای لایككردن هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیاریی میدیای ته‌كنه‌لۆژییه‌كان فه‌یسبووك له‌مه‌ودوا ڕێگه نادات كه پۆستێك لایك ده‌كرێت، هه‌موو هاوڕێ و كه‌سانی ده‌وروبه‌رت بزانن كێ لایكی پۆسته‌كه‌ی كردویت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، چونكه له هه‌ندێك شوێن ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی فه‌یسبووك كێشه‌ی بۆ به‌كارهێنه‌رانی دروستكردووه به تایبه‌ت بۆ خۆشه‌ویست و گه‌نجان.
بڕیاره پلانه‌كه سه‌ره‌تا له ئه‌ندرۆیده‌وه بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له ئێستاشدا له هه‌ندێك وڵات ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه له‌سه‌ر ئینستاگرام تاقیده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه/ زه‌مه‌ن
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.