به‌پێی نووسراوێك كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه كه‌له‌به‌رواری 29 ى 8 ى 2019 ده‌رچووه به‌واژووی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كه ئاگاداری سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كاته‌وه رایدهگهێنێت ، له‌هیچ یاسا‌و رێنماییه‌كی تایبه‌ت به‌هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ‌و فه‌رمانبه‌رانی شارستانی نه‌هاتووه موچه وه‌ربگیرێت و ئه‌رك و ده‌وامی رۆژانه‌ی خۆی جێبهجێنهكات، له‌به‌رئه‌وه ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌بێت گشت ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی شارستانی سه‌ر به‌میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، رۆژانه بچنه ده‌وامی فه‌رمی خۆیان بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری راسته‌وخۆی به‌رپرسیار ده‌بێت و رووبه‌ڕووی لێپچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه.
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت به‌پێی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 2002) كۆتایی به‌ڕاژه‌ی دێت، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌پێی یاساكانی تایبه‌ت به‌هێزه‌كانی ناوخۆ) رێوشوێنی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.