به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه كۆپییه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی نێردراوه ڕایده‌گه‌ێنێت: به مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه، ژماره‌ی ئۆتۆمبیله‌كانی حكومه‌ت له ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین بۆ ماوه‌یه‌ك لێده‌كرێنه‌وه.
له ڕوونكردنهوهكهدا هاتووه: به‌شی پۆلیسی ئامێرسازی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان هه‌ڵده‌ستێت به نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه و تابلۆی ئۆتۆمبیله‌كانی میری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین، بۆ ئه مه‌به‌سته‌ش سه‌رجه‌م تابلۆ كۆنه‌كانی ئۆتۆمبیله‌كان ده‌نێردرێن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌یان بۆیه ( بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ) ئۆتۆمبیله‌كانی میری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان بێ تابلۆ ده‌بن، به‌ڵام ئۆتۆمبیله‌كان له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كانیان له ئه‌ركدا ده‌مێننه‌وه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و به‌ده‌مه‌وه چوونی كێشه‌كانی هاوڵاتیان و یاخود هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو تائه‌وكاته‌ی تابلۆ نوێكانیان بۆ ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.