ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: حه‌وتووی ڕابردوو كچێكی ته‌مه‌ن چوار ساڵی خه‌ڵكی كرماشان له‌لایه‌ن به‌رپرسی كۆمپانییه‌كی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ری و تۆمه‌تبار ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به‌پێی هه‌واڵه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو “فه‌رزاد قاسمی” به‌رپرسی كۆمپانیای “مارال صنعتی غرب” له شاره‌كی پیشه‌یی بێستون، كچێكی ته‌مه‌ن چوار ساڵانی سواری ئۆتۆمبێلی خۆی كردووه و به بێ ئاگاداری باوك و دایكی له‌گه‌ڵ خۆی بردوویه و منداڵه‌كه‌ی ئازار داوه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار و نزیك له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كچه منداڵه به هه‌نگاوی ڕاگه‌یاندووه كه، فه‌رزاد قاسمی رۆژی پێنجشه‌ممه "ب . و" ی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه و گێچه‌ڵی سێكسی پێ فرۆشتووه.
باوكی (ب) كه پاسه‌وانی ئه‌و كۆمپانیا بووه، به هه‌واڵده‌ریی ئیرنای ڕاگه‌یاندووه: “كاتێك كه منداڵه‌كه‌م گه‌ڕایه‌وه، هه‌موو گیانی بریندار بوو، بردمانه لای دكتۆر و ده‌ركه‌وت كه جیا له‌وه‌ی 19 برین له سه‌ر جه‌سته‌یه‌تی، ده‌سدرێژی كراوه‌ته سه‌ری، ئێمه‌ش سكاڵامان كردوه و منداڵه‌كه‌ش گوتویه‌تی كه ئه‌و پیاوه جله‌كانی له‌به‌ر دادهكهندووم، داواكاری گشتیش له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌م قسه‌ی كردووه .
داواكاری گشتی له كچه‌كه‌م پرسی كه چوون بۆ كوێ؟
كچه‌كه‌شم وتی نازانم پێم وایه دارستان بوو.
داواكاری گشتی لێی پرسی كه پارك بوو یا دارستان؟
منداڵه‌كه‌م وتی دارستان.
دیسان داواكری گشتی له كچه‌كه‌م پرسی كه له‌وێ هاورێكانت هه‌بوون له‌گه‌ڵیان یاریت كرد؟
كچه‌كه‌م وتی نه هیچ كه‌سی لێ نه‌بوو، ته‌نیا دارستان بوو.
(ب، و) 3 ڕۆژ پێش پێی ناوه‌ته 5 ساڵیه‌وه وباوكی ده‌ڵێ به‌رپرسی كۆمپانیاكه ئێمه‌ی له ئیش و شوێنی مانهوهكهمان ده‌ركردووه و پێمانی وتووه من پاره‌م هه‌یه و به پاره یاسا ده‌كڕم.
فه‌رزاد قاسمی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه دادگا بارمته‌ی 500 میلۆن تمه‌نی بۆ ئازاد كردنی دیاری كردووه كه به هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه ئه‌و بارمته‌یه ئاماده بكات، له به‌ندیخانه‌ی ڕاگیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.