وەزارەتی پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كه بەمەبەستی ڕێكخستنی ئاڕاستەی وتاری وەزارەت، بڕیار دراوە بەبێ ڕەزامەندیی وەزارەت فەرمانبەران لێدوان بۆ میدیاكان نەدەن.
بهپێى نووسراوێك كه رۆژى 3 ى 9 ى 2019 دهرچووه بهواژووی د. دارا ڕەشید مەحموود، وەزیری پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدهگهێنێت ، بەمەبەستی ڕێكخستنی گوتاری وەزارەت و مامەڵەیكی تەندروست لەگەڵ میدیا و دەزگاكانی ڕاگەیاندن بەگشتی بڕیارمان دا كە هیچ فەرمانبەریك بە سەرجەم پلە وەزیفییەكانەوە لێدوان و بەشداری لە هیچ بەرنامەیەك نەكەن كە پەیوەندیی بە كار و چالاكییەكانی وەزارەوە هەبێ بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندیمان.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.