به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا رۆژى چوارشه‌ممه 4ى ئه‌یلولى 2019، ده‌رگاى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران به كراوه‌یى هێشته‌وه، له چوارچێوه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نیۆیۆرك.
له پرسیارێكى رۆژنامه‌نوسیدا له كۆشكى سپى كه له تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا كرا ده‌رباره‌ى ئه‌گه‌رى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ رۆحانى سه‌رۆكى ئێران له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ئارادا هه‌یه؟ تره‌مپ به په‌یامنێرانى راگه‌یاند هه‌موو شتێك ئه‌گه‌رى هه‌یه رووبدات، هه‌روه‌ها گوتیشى: به دڵنیایه‌وه هه‌ر شتێك ئه‌گه‌رى روودانى هه‌یه.
وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵئاوسانى دارایى له ئێران ئاماژه‌ى به‌وه‌دا "ئه‌وان له‌وانه‌یه حه‌ز بكه‌ن به توانا بن تا گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئێمه توانا‌مان هه‌یه له ماوه‌ى 24 كاتژمێردا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا چه‌ند جارێك ئاماده‌یى نیشانداوه بۆ گفتۆگۆكردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران، به‌ڵام تاران به‌رده‌وام دانوستانی له‌گه‌ڵ واشنتۆن رهتدكردۆتهوه تا سزاكان هه‌ڵنه‌گرن.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.