Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 18:28

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: دووسایدی هەڵەبجە - سەیدسادق تا کۆتایی مانگی 9 تەواو دەبێت

(95%)ی پرۆژەكە تەواو بووە
کوردستان TV
#7
100%


وەزیری ئاوەدانكرنەوەی حكومەتی هەرێم رایگه‌یاند: لە ئایندەیەكی نزیكدا دووسایدی (هەڵەبجە – سەیدسادق) بەڕووی هاووڵاتیاندا دەكرێتەوە.

پڕۆژەی ڕێگای جووتسایدی هەڵەبجە-سەیدسادق، پێشتر لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە پارەی بۆ تەرخان كرابوو و بە هۆی قەیرانی داراییەوە كاركردن تێیدا راگیرابوو، بەڵام ئێستا دەست بە پڕۆژەكە كراوەتەوە له‌ كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌، وەزیری ئاوەدانكردنەوەش رایگه‌یاند: كۆتایی ئەم مانگە پڕۆژەكە بە ڕووی هاووڵاتیاندا دەكرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێکردنی حكومەتی    هەرێمی كوردستان، سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كرد و لەبارەی پڕۆژەی جووتسایدی هەڵەبجە- سەیدسادق، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ڕێگای جووتسایدی هەڵەبجە - سەیدسادق تا كۆتایی مانگی 9 تەواو دەبێت و بە ڕووی شۆفێراندا دەكرێتەوە، كە خزمەتێكی گەورە بە ناوچەكە دەكات.

وەزیری ئاوەدانكردنەوە پرۆژەی رێگای دووسایدی (هەڵەبجە - سەیدسادق)ی بەسەر كردەوەو ئاماژەی بەوەكرد؛ (95%)ی پرۆژەكە تەواو بووە.

جەختیكردەوە، هەوڵدەدەن لە ماوەی ساڵانی داهاتوودا پرۆژەی دووسایدی نێوان شارەكان تەواو بكرێن و تا چوار ساڵی ئایندە هیچ رێگەیەكی نێوان شارەكان نەمابێت دووساید نەكرابێت و بەیەكەوە نەبەسترابێتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.