Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 18:28

سەرۆک بارزانی: لە داستانی خواکوڕکدا سەرباری نابەرابەری لە چەک و سوپادا پێشمەرگە توانی گورزی گەورە لە دوژمن بدات

بەبۆنەی سی و یەک ساڵەی داستانی خواکوڕک په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆك بارزانی بەبۆنەی سی و یەک ساڵەی داستانی خواکوڕک په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: لەو داستانەدا پێشمەرگە بە خۆڕاگری و قوربانیدان بۆ دوژمن و داگیرکاری سەلماند کە ئیرادە و قوربانیدان لە هەموو چەکێک بەهێزترە.

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان


ئەمڕۆ سی و یەکەمین ساڵیادی داستانی خواکوڕکە. لەو داستانەدا پێشمەرگە بە خۆڕاگری و قوربانیدان بۆ دوژمن و داگیرکاری سەلماند کە ئێرادە و قوربانیدان لە هەموو چەکێک بەهێزترە و سەرکەوتن بۆ ئەوانە دەبێت کە خاوەن قەزییەیەکی ڕەوان.


لە داستانی خواکوڕکدا سەرباری نابەرابەری لە چەک و سوپادا پێشمەرگە توانی گورزی گەورە لە دوژمن بدات و ئومێد لە ناخی گەلی کوردستاندا بە زیندوویی بهێڵێتەوە.


لەو یادە پیرۆزەدا سڵاو لە ئیرادەی پۆڵایینی پێشمەرگە و سڵاو لە شەهیدانی ئەو داستانە و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان.


مسعود بارزانی
5ـی 9ـی 2019

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.