ئامۆزایه‌كی ده‌سگیركراوی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، له به‌رده‌م دادگایه‌كی عێراق ورده‌كاریی چاوپێكه‌وتنێكی خۆی و خه‌لیفه‌كه‌ی داعشی ئاشكراكرد
ئامۆزایه‌كی ده‌سگیركراوی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، له به‌رده‌م دادگایه‌كی عێراق ورده‌كاریی چاوپێكه‌وتنێكی خۆی و خه‌لیفه‌كه‌ی داعشی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند كه به‌غدادی كێشه‌ی گه‌وره‌ی ته‌ندروستیی هه‌یه.
ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له عێراق دانپێدانانه‌كانی ئامۆزایه‌كی به‌غدادی به‌ناوی ره‌باح عه‌لی ئیبراهیم عه‌لی به‌دری بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندووه كه ره‌باح هاوڕێی منداڵیی به‌غدای بووه و له‌ناو رێكخراوی داعشدا، له دیوانی كشتوكاڵی ئه‌و رێكخراوه كاری كردوه، دوای ده‌ستگیركردنیشی له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخی تایبه‌ت به دۆسیه‌تی تیرۆر وته‌ی لێ وه‌رگیراوه.
له دانپێدانانه‌كانیدا ده‌ڵێت: سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندییه خێزانییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدادی، له سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی خه‌لافه‌ت له 2014 و وه‌رگرتنی پۆستی دیوانی كشتوكاڵ، كه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهات و دارایی رێكخراوه‌كه بوو، ته‌نها یه‌كجار ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بینیوه.
ئامۆزاكه به‌غدادی روونیشی كردووه، دوای ونبوونی خه‌لیفه‌كه‌ی داعش، چه‌ندینجار له‌لایه‌ن براكه‌ی به‌غدادی و پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانی هۆشداری له بینینی پێدراوه، ئه‌وه‌ش له ترسی ئاشكرابوونی شوێنی حه‌شاردانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.