Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 22:09

ئایا له‌شى مرۆڤ تا چه‌ند تواناى مانه‌وه‌ى هه‌یه‌ کەله‌سه‌ر هه‌ر هه‌ساره‌یه‌کى کۆمه‌ڵه‌ى خۆر بژیت؟

سایتى برایت ساید باس له‌ ژیانی مرۆڤ ده‌كات له‌سه‌ر چه‌ند هه‌ساره‌یه‌ك
هه‌ساره‌یه‌كى كۆمه‌ڵه‌ى خۆر
کوردستان TV
100%

ئه‌گه‌ر ئێمه‌ وا دابنێین كه‌ خه‌ڵكى فێرى هه‌ناسه‌دان بن له‌ بۆشایى ئاسماندا به‌بێ هیچ ئامرازێكى تایبه‌ت و رێگایه‌كمان دۆزیه‌وه‌ تا مرۆڤ بگات به‌ هه‌ر هه‌ساره‌یه‌ك له‌ كۆمه‌ڵه‌ى خۆر، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و راستییه‌ى كه‌ ئه‌م زانیاریه‌ له‌وانه‌یه‌ گونجاو نه‌بێت له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیك، با ئێمه‌ سه‌رنجێك بده‌ین كه‌ هه‌ستى كه‌سێك چۆن ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌ساره‌یه‌كى جیاوازى كۆمه‌ڵه‌ى خۆر بژیت به‌بێ ئامێرێكى پارێزه‌ر، با ته‌ماشایه‌كى پلانى گه‌وره‌ ئاواتى ئیلیۆم ماسك بكه‌ین ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌زانێت ئێمه‌ له‌وانه‌یه‌ ده‌ست به‌ گه‌شتى بۆشایى ئاسمان بكه‌ین زووتر له‌وه‌ى كه‌ چاوه‌ڕوانى ده‌كه‌ین. 

سایتى برایت ساید سایتێكى ئه‌لیكترۆنیه‌ و بابه‌ته‌كانى تێدا بڵاوده‌كاته‌وه‌ له‌ هه‌مان كاتیشدا له‌ تۆڕى یوتیوبدا له‌لایه‌ن 92 ملیۆن و 522 هه‌زار و 584 كه‌س سه‌بسكرایب كراوه‌ و ڤیدیۆكانى ملیۆنان تێده‌په‌رٍێنێت، ئه‌و سایته‌ جیهانى ده‌وروبه‌رى ئێمه‌ زۆر دڵڕفێنه‌ر ده‌بینێت و ناتوانێت هاوبه‌شى له‌ هه‌ندێك راستییه‌كانى ئه‌م جیهانه‌ نه‌كات بۆ خوێنه‌رانى. 

لێره‌دا سایتى برایت ساید باس له‌ ژیانی مرۆڤ ده‌كات له‌سه‌ر چه‌ند هه‌ساره‌یه‌ك كه‌ ئایا مرۆڤ ده‌توانێ له‌سه‌ر هه‌ساره‌یه‌كى كۆمه‌ڵه‌ى خۆر بژیت یاخوود نا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

هه‌ساره‌ى عه‌تارد:
هه‌ساره‌ى عه‌تارد بچوكترین هه‌ساره‌یه‌ و نزیكترینیانه‌ له‌ خۆر، ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ر كاتێك خواستى سه‌ردانى ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ بكه‌یت خۆت به‌دوور بگریت له‌ سه‌رنجامه‌ ناخۆشییه‌كانى پێویستیت به‌ كاتژمێرێكى ئاگاداركردنه‌وه‌ ده‌بێت، چونكه‌ گۆڕانكارى له‌ پله‌ى گه‌رمى له‌سه‌ر هه‌ساره‌ى عه‌تارد به‌ ته‌واوى به‌ شێوه‌یه‌كى شێتانه‌ رووده‌دات، له‌ رۆژدا ده‌گاته‌ 426 پله‌ى گه‌رمى و كه‌چى له‌ شه‌واندا داده‌به‌زێت بۆ 178- ژێر پله‌ى گه‌رمى ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ تا راده‌یه‌ك له‌سه‌رخۆ ده‌سووڕێته‌وه‌ به‌ ده‌ورى خۆر، بۆ مانه‌وت له‌ ژیاندا پێویستى تۆ ته‌نها كات گرتنى ساتى پله‌ى گه‌رمى كاتى رۆژه‌ كه‌ ده‌گۆڕێت بۆ پله‌ى گه‌رمى شه‌و، به‌ڵام ئاسووده‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌و هه‌ساره‌ له‌ نێوان گۆڕانى 426 پله‌ى گه‌رمى و 178- پله‌، سه‌ره‌راى ئه‌و هه‌موو گۆڕانكارییه‌ شێتانه‌ى پله‌ى گه‌رما، مرۆڤ له‌تواناى دایه‌ 90 چركه‌ له‌سه‌ر هه‌ساره‌ى عه‌تارد بژیت .

هه‌ساره‌ى ڤینۆس
ئه‌گه‌ر هه‌ڵێكت بۆ هات تا پێ بنێیته‌ سه‌ر هه‌ساره‌ى ڤینۆس، تۆ ته‌نها یه‌ك چركه‌ت به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌بێت تا چێژ له‌ دیمه‌نى هه‌ساره‌كه‌ وه‌ربگریت، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ به‌كارهێنانى وشه‌ى چێژ وه‌رگرتن ده‌كرێت كه‌مێك گاڵته‌ جاریانه‌ بێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ سه‌خته‌ به‌ متمانه‌یه‌كى ته‌واوه‌وه‌ بڵێین كه‌ چی له‌ پڕا ده‌تكوژێت، 98 له‌سه‌دا كه‌شى ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ دوانه‌ ئۆكسیدى كاربۆنه‌ و پاڵه‌په‌ستَو له‌و هه‌ساره‌یه‌ 90 جار له‌سه‌ر زه‌وى مه‌زنتره‌ هه‌روه‌ها ته‌واوى رووى هه‌ساره‌ى ڤینۆس به‌ هه‌ورى ئه‌ستوور داپۆشراوه‌ كه‌ بارانى گۆگردى ترش (حامزى كبریتیك) ده‌بارێنێتن سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش زۆر گه‌رمه‌ ناوه‌ندى پله‌ى گه‌رمى له‌سه‌ر هه‌ساره‌ى ڤینۆس نزیكه‌ى 426 پله‌ گه‌رمییه‌. 

هه‌ساره‌ى مه‌ریخ 
هه‌رچه‌نده‌ هه‌ساره‌ى مه‌ریخ یه‌كه‌م هه‌ساره‌یه‌ پاڵێوراوه‌ بۆ داگیركه‌رى بۆشایى له‌لایه‌ن مروڤه‌وه‌، به‌ڵام درێژترین كات مروڤ له‌ توانایدایه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ بمێنێته‌وه‌ نزیكه‌ى 80 چركه‌یه‌، چونكه‌ كه‌شى هه‌ساره‌كه‌ 95 له‌سه‌دا دوانه‌ ئۆكسیدى كاربۆنه‌ و هه‌ساره‌ى مه‌ریخ زۆر سارده‌ ناوه‌ندى پله‌ى گه‌رمى له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌ -62 پله‌ى گه‌رمییه‌.

هه‌ساره‌ى موشته‌رى 
موشته‌رى گه‌وره‌ترین هه‌ساره‌یه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ى خۆر، بۆ ته‌نها یه‌ك چركه‌ هاوڕێیه‌تیت ده‌كات، پاشان ئه‌م هه‌ساره‌ زه‌به‌لاحه‌ تۆ تووشى تاسان ده‌كات له‌گه‌ڵ باى هه‌ڵچوو و گه‌رده‌لولى به‌هێز كه‌ له‌شى مروڤ به‌ ئاسانى ناتوانێت ڕه‌فتارى له‌گه‌ڵدا بكات، چوارده‌وره‌ى هه‌ساره‌ى موشته‌رى به‌ جیهانێكى گاز گیراوه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى بنچینه‌یى هایدرۆجین و گازى هیلیۆمه‌، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش گێژه‌لوله‌یه‌كی شێتانه‌ گازى گه‌رموگوڕ به‌رز ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر رووى هه‌ساره‌كه‌ كه‌ بلوورى به‌فرى ئامۆنیا پێكده‌هێنێت و مه‌حاڵه‌ بهَنرێته‌ به‌رچاو كه‌ چۆن مرۆڤ بتوانێت به‌رووى ئه‌م تێكه‌ڵه‌ ژه‌هراوییه‌ شێته‌ بوه‌ستێته‌وه‌.

هه‌ساره‌ى زوحه‌ل 
ئه‌مه‌ش زه‌به‌لاحێكى ترى بۆشاییه‌ كه‌ رێت پێ ده‌دات ته‌نها كه‌متر له‌ یه‌ك چركه‌ له‌سه‌رى بمێنیته‌وه‌، ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ جگه‌ له‌ هه‌ورى گازى به‌ به‌رده‌وامى باى زۆر به‌هێزى هه‌یه‌ كه‌ له‌ توانایان دایه‌ بگه‌نه‌ خێرایى 1800 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێریكدا، هه‌ساره‌ى زوحه‌ل گه‌رده‌لوولى شێتانه‌ و مه‌ترسیدارى وه‌ها دروست ده‌كات له‌سه‌ر ڕووه‌كه‌ى كه‌ هیچ یه‌ك له‌ دروستكراوێك ته‌نانه‌ت كاتى ئه‌وه‌ى نه‌بێت چاوى بتروكێنێت پێش ئه‌وه‌ى بگۆڕێت بۆ تۆزى گه‌ردوونى.

هه‌ساره‌ى ئۆڕانۆَس 
ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ داپۆشراوه‌ به‌ ئاوێته‌یه‌كى گه‌رمى له‌ ئاوى ئه‌مۆنیا و گازى میسان، له‌ڕاستیدا ته‌نانه‌ت ناتوانین بڵێین بۆ ماوه‌ى چه‌ند مرۆڤ له‌ توانایدایه‌ له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ بمێنێته‌وه‌، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ كاتت نه‌بێت تا بتوانیت بنیشێته‌وه‌ له‌سه‌ر رووى هه‌ساره‌كه‌، چونكه‌ ده‌ست به‌جێ له‌ كاتى نیشتنه‌وه‌ له‌ نێو ئه‌و تێكه‌ڵه‌ شێتانه‌یه‌ ده‌توێته‌وه‌، بۆیه‌ به‌ ئاسانى هیچ كاتێك نییه‌ بۆ مانه‌وه‌ له‌ ژیاندا له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ و روویه‌كى ره‌ق و وشكانى نییه‌ كه‌ بتوانرێت له‌سه‌رى بنیشێته‌وه‌. 

هه‌ساره‌ى نیپتۆن 
مانه‌وه‌ى مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ ته‌نها له‌یه‌ك چركه‌ كه‌متره‌، ئه‌و رووداو و بارودۆخه‌ ترسناكى سه‌ر رووى ئه‌م هه‌ساره‌یه‌یه‌ ته‌نانه‌ت كه‌متر له‌ چركه‌یه‌ك هه‌موو شتێك خاپوور ده‌كات، ئه‌و بایه‌ به‌هێز و مه‌زن و ترسناكه‌ى له‌سه‌ر رووى هه‌ساره‌كه‌ى نیپتۆندا هه‌ڵده‌كات هه‌ندێ جار خێرایى هه‌ڵكردنی با له‌ خێرایى ده‌نگی زیاتره‌، بۆیه‌ پێویست به‌ هیچ سه‌رنجێك ناكات له‌سه‌رى بدوێین. 

ئه‌گه‌ر زاناكان رۆژێك هاتوو رێگایه‌كیان دۆزییه‌وه‌ تا گه‌شت بكه‌ن بۆ سه‌ر هه‌ر هه‌ساره‌یه‌ك له‌ كۆمه‌ڵه‌ى خۆر و توانیان بگه‌نه‌ ئه‌و راده‌یه‌ى كه‌ ره‌فتار له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و سه‌رسامیه‌ قێزه‌ونه‌ى سه‌ر هه‌ساره‌كان بكه‌ن وه‌ك گازى ژه‌هراوى و هه‌ڵكردنى بای شێتانه‌ و پله‌ى گه‌رمیى سه‌خت له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت بۆ كام له‌م هه‌سارانه‌ ده‌ڕوێت؟

كێ ده‌زانێت، له‌وانه‌یه‌ رۆژێك دابێت كه‌شتى بۆ بۆشایى ئاسمان رووبدات، ته‌نانه‌ت چه‌ند ساڵێك له‌مه‌و پێش مرۆڤ ته‌نها بیرى له‌ داگیركردنى هه‌ساره‌ى مه‌ریخ نه‌كردبۆوه‌، كه‌چى له‌م رۆژانه‌ وا دیاره‌ ئه‌گه‌رێكى راسته‌قینه‌ بن بۆ ئاینده‌. له‌ ئه‌نجامدا ره‌نگه‌ ئێمه‌ ده‌بێت نه‌ڵێن ئه‌وه‌ مه‌حاڵه‌، له‌وانه‌یه‌ ته‌نها له‌ ئێستادا ئه‌وه‌ گونجاو نه‌بێت.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.