Erbil 38°C چوارشەممە 27 ئایار 22:10

له‌ زێى دوکان گه‌نجێک و له‌ دهۆکیش کوڕو باوکێک خنکان

رووداوى خنكان زیادى كردووه‌
کوردستان TV
100%


لە شارەدێی (زاویته)ى سنووری پارێزگای دهۆک، كوڕ و باوكێك لەکاتی پاککردنەوەی بیرێکدا خنکان.

هێمن سلێمان، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند" درەنگانی شەوی ڕابردوو 5/9/2019، کوڕ و باوکێک بەناوەکانی (سه‌ركه‌وت حوسێن) و (حوسێن ساڵح)، لە گوندی بانیی سەر بە شارەدێی زاویتە لە سنووری پارێزگای دهۆک لەکاتی پاککردنەوەی بیرێكى ئا دا خنکان".

گوتیشى" لە دوای ڕووداوەکە تەرمەکانیان لە ئاودا دەرهێنراون و ڕەوانەی پزیشکی دادوه‌ریی دهۆک کراون، ئه‌مه‌ش بۆ مەبەستی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکان و لەسەر ئەم ڕووداوەش پەڕاوی لێکۆلینەوە لە بنکەی پۆلیسی شارەدێی زاویتە کراوەتەوە".

له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌ ، گەنجێکى خه‌ڵكى كه‌ركووك، لە ئاوی دوکان خنکا و دوای دوو كاتژمێر تەرمەکەی دۆزرایەوە.

شەوی ڕابردوو 5/9/2019، گەنجێک کە خەڵکی کەرکووکە و بۆ گەشتکردن چووەتە ھاوینەھەواری دوکان، ئەو گەنجە كه‌وته‌ نێو ئاوى دوكان و خنكاوه‌. ئەو گەنجە ناوی (ھ، س)ه‌ و لە دایکبووی ساڵی 2001ه‌ و تاقانەی خێزانکەیەتی.

دوای کەوتنە ناو ئاوی دوکان، توانراوە دوای دوو كاتژمێر تەرمەکەی بدۆزرێتەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادوەری بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.