له پاڵاوتنه‌كانی جامی یۆرۆی دووهه‌زاروبیست و له گڕوپی یه‌كه‌مدا، كاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ به‌كاتی هه‌ولێر، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی بولگاریا ده‌كات و یاریه‌كه‌ش له یاریگای وێمبلی به‌نێوبانگ له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئینگلته‌را سه‌ركه‌وتنی له دوو یاری ڕابردووی خۆی له پاڵاوتنه‌كان له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی چیك و مۆنتینیگرۆ به‌ده‌ستهێناوه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه‌ی دێت، گاریت ساوسگیت ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را چه‌ند یاریزانێكی لاوی وه‌ك تیرۆن مینگزو جێمس مادیسۆن و ماسۆن ماونتی بانگهێشتی تیپه‌كه‌ی كردووه، ئه‌لێكس ئۆكسیلد چامبه‌رلین یاریزانی لیڤه‌رپولیش دوای هه‌ژده مانگ دابڕان له یاریگاكان به‌هۆی پێكان، جارێكی دیكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را -بۆیه چاوه‌روان ده‌كرێت هه‌لبژارده‌ی سێ شێره‌كه به پێكهاته‌یه‌كی لاو‌و ته‌واو جیاواز یاری بكات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.