له‌یاری لوتكه‌و ئاگرینی پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به‌یۆرۆی دووهه‌زارو بیست هه‌لبژارده‌ی هۆله‌ندا سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ و گه‌وره‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ست هێنا كاتێ به‌چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ له‌هه‌لبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای برده‌وه
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه هه‌ردوولا به‌هێزه‌وه هاتنه ناو یاریگا و تا ئه‌ندازه‌یه‌ك هۆلهندیهكان كۆنترۆلی تۆپیان زیاتربوو، به‌ڵام ئه‌ڵمانیای خاوه‌ن ماڵ ده‌ستپێشخه‌ربوو له‌گۆڵ تۆماركردن له‌خوله‌كی نۆ له‌رێی یاریزان سێرجی گنابری
گێمی یه‌كه‌م به‌گۆلێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌لمانیا بوو، له‌گێمی دووه‌م هۆله‌ندا گوشاره‌كانی چرتر كرده‌وه تا له‌خوله‌كی په‌نجاو نۆ فرانگ دی یۆنگ گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی بۆ هۆله‌ندا به‌ده‌ست هێنا، دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه له‌ده‌رفه‌تێكدا له‌خوله‌كی شهستو و شه‌ش جۆناتان گلاوه هۆله‌ندای كرده خاوه‌ن گۆلی دووه‌م كاتێ به‌هه‌له له‌خۆیانی تۆماركرد، له‌خوله‌كی حه‌فتاو سێی ناوبژیوان فیكه‌ی لێدانی سزای بۆ ئه‌ڵمانیا لێداو تۆنی كرۆز ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، هۆلهنهدا شه‌ری سێی خالی یاریه‌كه‌ی ده‌كرد تا له‌خوله‌كی حه‌فتاو نۆ دونیایل مالین به‌تۆماركردنی گۆڵی سێیه‌م جاریكی دیكه هۆله‌ندای له‌یاریه‌كه پێشخست، به‌سوود وه‌رگرتن له‌گوشاره‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌دوایین خوله‌كی یاریه‌كه و له‌هێرشێكی هه‌ڵگه‌راوه جۆرجینهۆ فاینالدۆم گۆلی چواره‌می بۆ هۆله‌ندا تۆماركرد
به‌مجۆره یاریه‌كه به‌چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ به‌سه‌ركه‌وتنی هۆله‌ندا له‌نێو خاكی ئه‌ڵمانیا به‌كۆتاهات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.