له پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی دووهه‌زارو بیست هه‌لبژارده‌ی به‌لژیكا به‌بێ هازارد به‌چوار گۆڵ له هه‌لبژارده‌ی سان مارینۆی برده‌وه، له‌گێمی یه‌كه‌م و دوای چل‌و سێی خولهك بهلژیما به‌لێدانی سزا له‌رێی یاریزان میشی باچواری گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد
له‌گێمی دووه‌م به‌لژیكا كۆنترۆلی یاریگای كردبوو تا له‌خوله‌كی په‌نجاو حه‌وت درایس مینیتز گۆلی دووه‌می تۆماركرد، گوشاره‌كانی به‌لژیكا به‌رده‌وامبوو ئه‌مجاره‌یان له‌خوله‌كی شه‌ست و سێی ناسر سازلی گۆلی سێیه‌م و دڵنیایی بۆ به‌لژیكا به‌ده‌ست هێنا، به‌ر له‌فیكه‌ی كۆتاییش به‌لژیكا له‌رێی ئه‌ستێره‌ی هه‌لبژارده‌كه‌یان میشی باچواری گۆلی چواره‌می تۆماركرد، به‌مجۆره به‌لژیكا به‌چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ی یاری به‌رامبه‌ر سان مارینۆ بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.