له‌یاریه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاریدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و كۆلۆمبیا به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر ده‌رچوون
یاریه‌كه به‌گه‌رم و گوری ده‌ستی پێكردو له‌خوله‌كی نۆزده كاسیمیرۆ گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ كورانی سامبا تۆماركرد، له‌به‌رامبه‌ردا كۆلۆمبیا له‌خوله‌كی بیست‌و پێنج لێدانی سزای به‌ده‌ست هێنا، لویس مۆریێل لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جیكردو ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه كۆلۆمبیا ئاستی باشتربوو تا له‌خوله‌كی سی و چوار لویس مۆریێل گۆلی دووه‌می خۆی و كۆلۆمبیای تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆلۆمبیا بوو، له‌گێمی دووه‌م كورانی سامبا ریزه‌كانی خۆیان باشتر ریكخسته‌وه تا له‌خوله‌كی په‌نجاو هه‌شت به‌واژووی رۆبرتۆ فێرمینیۆ گۆلی دووه‌م و به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌یان تۆماركرد، به‌مجۆره یاریه‌كه تا كۆتایی به‌دوو گۆڵ به‌یه‌كسان بوون به‌كۆتاهات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.